سلێمانی
بە تۆمەتی دزینی قاسە دوو كەس دەستگیركران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی دزینی قاسه‌ی دوكانێكی فرۆشتنی پێداویستی كاره‌بایی لە سلێمانی دەستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه قاسه‌ی دوكانه‌كه‌ی دزراوه و بڕێكی زۆر دینار و دۆلاری تێدا بووه،.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان به هاوكاری به‌شی كامێراكانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر بكرێن.
سەرچاوەكە دەڵێت، له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 8 ملیۆن دینار و 4 هه‌زار و 200 دۆلار و كۆمپیوته‌رێكی لاپتۆپدا گیرا، كه تۆمه‌تباران له دوكانه‌كه‌دا دزیبویان.
لە خورماتوو دزینى ماتۆڕ بەردەوامە
“ئێستا تۆمه‌تباران (ئـ، ب، ڕ) و (خ، س، ئـ) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادان راگیراون”، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی وای بڵاوكردووەتەوە.