دیمەنی پۆستەری داخستن کە بە دوکانێکی فرۆشتنی جگەرەوە هەڵواسراوە.وێنە.قایمقامیەتی سلێمانی
لە سلێمانی
جگەرەی بە منداڵ فرۆشتووە و دوکانەکەی داخرا
توانا نەقی
قائیمقامییه‌تی سلێمانی دوكانێكی جگەرە فرۆشتن دادەخات به‌هۆی فرۆشتنی جگەرە بە مناڵی خوار تەمەن 18 ساڵ.
ئەمڕۆ سێشەممە قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی فرۆشتنی پارچەیەك جگەرە بەمناڵی خوار 18 ساڵ لەلایەن لیژنەکانیانەوە دوکانێکی جگەرە فرۆشتن لە شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ، بازاڕی كۆنی جگەرەكە، سەرووی مزگەوتی گەورە داخستووە.
دەشڵێت، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێردمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان.
راپۆرتی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، خاوەنی دوکانی جگەرەكە روبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.