زیانی مادی هەبووە
تۆپ بەر چەند ماڵێکی گوندەکانی سنووری ئامێدی کەوتووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا تۆپبارانی ناو سەنتەری گوندی مژێ لە ناوچەی بەرێگارەی لە نزیک گوندی گوهەرز لە سنووری قەزای ئامێدی کرا و خانووی هاوڵاتیش بەرکەوتوون و بەشێکیان سووتاون.
گوندی مژێ و کەڤنە مژێ و سپیندارێ لە رووی جۆگرافیاوە زۆر لەیەکتر نزیکن و پێشتر چۆڵکراون و بەهۆی شەڕ و ئالۆزی سوپای تورکیا و پەکەکە، لە هەرسێ گوندەکە 113 ماڵ پێشتر هەبوون.
ئازاد هەمزۆ، موختاری گوندی مژێ لە سنووری ئامێدی بە 964ـی وت، رێگایان پێنادەن بگەڕێنەوە گوندەکانیان، خۆیان چاویان لێبووە کە حەوت گولە تۆپ لە ناو گوندەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەشێك لە خانووەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و سووتاون.
وتیشی، تۆپبارانی ئەو ناوچەیە هەر بەردەوامی هەیە و جگە لەسەنتەری گوندەکان دەورووبەری گوندەکانیش تۆپاران کراون و جگە لە زیانی مادی کەبەر خانووەکانیان کەتووە زیانی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی