دژی کەمی موچەکانیان
خاوەن پێداویستەکانی سلێمانی گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی گردبوونەوە و داوای زیادکردنی موچەکانیان دەکەن.
سامان حسێن سەرۆکی کۆمەڵەی یەکێتی کەمئەندامان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بە بەشداری نزیکەی دوو هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لەبەردەم باخی گشتی گردبونەوە و داوای زیادکردنی موچەکانیان کرد.
باسی لەوەکرد، داوا دەکەن موچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت لەو دۆخە داراییە خراپە دەریانبهێنن.
ئەوەی خستەڕوو، لە کۆبونەوەی ئەنجومونی وەزیراندا بڕیار لەسەر خانەنشینی دراوە و باسی موچەی کەمئەندامان نەکراوە.
ژنێک کە دایکی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە بە 964ـی وت، “منداڵەکەم موچەی بۆ نەبڕاوەتەوە، پیاوەکەم نەخۆشە و موچەکەی تەنیا 200 هەزارە بەشی دەرمانەکانی خۆشی ناکات و داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین هاوکاریمان بکەن”
پێداچوونەوە: میدیا گۆران