گرافیک: 964
لەکاتی مەلەوانی کردن
گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە گوندێکی سنووری پێنجوێن خنکا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە گوندی سوراوی سەربە ناحیەی گەرمکی پێنجوێن خنکا.
رائید سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەسەر رووداوەکە بە 964ـی راگەیاند، لە کاتژمێر چواری ئێوارە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە گوندی سوراوی سەر بە ناحیەی گەرمک خنکاوە.
وتیشی، گەنجەکە لە ناو حەفرێکی ئاودا کە بۆ ئاودێری کشتوکاڵ بەکارهێندراوە خنکاوە و دوای گەیاندنی تەرمەکەی بە نەخۆشخانە توێکاری بۆ ئەنجامدراوە.
ئەو گەنجە خەڵکی گوندی میراوای سەر بە قەزای پێنجوێنە، چەند ساتێک بەر لە خنکانی ڤیدیۆی بۆ هاوڕێکانی ناردووە.
هاوکات لە رۆژی 20.6.2024 منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان کەوتە ناو حەوزێکی ئاو لە نزیک ماڵی خۆیان و خنکا.
ئەوە لە کاتێکدایە شەوی 25.6.2024 کچێکی تەمەن 16ساڵی بە نەتەوە عەرەب بۆ گەشت هاتبوونە قەزای پێنجوێن لە چەمی گۆڵێدا خنکا.
پێداچوونەوە: میدیا گۆران