ئاگادارتان دەکەنەوە

بەبێ پشتگیری لایەنی داواکار مەچنە نووسینگەی لەدایکبوون و مردنی کۆیە

ئەحمەد مستەفا

لە ئاگادارینامەیەکیدا، تەندروستیی کۆیە دەڵێت، “نابێت بەبێ نووسراوی پشتگیری داواکار، سەردانی نووسینگەی لەدایکبوون و مردنی کۆیە بکرێ”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کۆیە لە ئاگادارینامەیەکدا کە وێنەیەک بۆ 964 نێردراوە و ئاراستەی سەرجەم  هێزەکانی ئاسایش، پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەری کردووە.

داوایان لێ دەکات، “کاتێک داوای بەڵگەنامەی مردنی (شهادة الوفاة)ی باوک، یان باپیریان لێ دەکرێت بەبێ نووسراوی ئەو شوێنەی داوایان لێ دەکات سەردانی نووسینگەی لەدایکبوون و مردن نەکەن”.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گشتیی کۆیە، هۆکاری ئەو داواکارییەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، “بەبێ نووسراو بەڵگەی نامەی مردن بە هیچ کەسێک نادرێت”.