کێشەی ئاویان چارەسەر دەبێت

قایمقام مژدەیەکی خۆشی پێیە بۆ هاوڵاتیانی رواندز

964+

ئاکام غەفور- سۆران

قایمقامی قەزای رواندز، لە رێگای مایکی 964ـەوە، مژدەیەکی خۆشی پێیە بۆ خەڵکی رواندز و باسی چارەسەرکردنی گرفتێکی بێئاوی گەڕەکەکانی رواندز دەکات.

ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای رواندز بۆ 964 دەڵێت،”پرۆژەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە کە گۆڕینی ترۆمپاکانی ئاوی رواندزە لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت بە گۆڕینی ترۆمپاکان کێشەی کەمئاوی لە رواندز چارەسەر دەکەین”.

دەشڵێت، پرۆژەکە سەرۆک وەزیران رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە بڕی ملیارێک و 200 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، رواندز دوو سەرچاوی ئاوی هەیە کە ئاوی مێگر و ئاوی بێخاڵن، ئاوی مێگر رۆژانە هەشت ئینج ئاو دەگەینێتە رواندز، هەرچی ئاوی بێخاڵە دەبێت رۆژانە 30 ئینج ئاو بۆ شارەکە دابین بکات بەڵام لە ئێستادا سێ ترۆمپای ئاوی بێخاڵ کار ناکەن و رۆژانە تەنها 12 ئینج ئاو بۆ شارەکە دابین دەکرێت، ئەمەش بووەتە هۆکاری کەمی ئاو لە شارەکە.

قەزای رواندز ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 21 هەزار کەسە و نزیکی پێنج هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

لە ئیدارەى سۆران مامەڵەى  پێوەرى ئاو راگیرا

لە ئیدارەى سۆران مامەڵەى  پێوەرى ئاو راگیرا