لە کۆیە

ئەو پارکەى هەمووان روویان لێدەکرد ئێستا بووە بە کەلاوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

پارکى پشووى ئێواران، یەکێک بوو لە پارکە خۆشەکانى ساڵانى سەرەتاى دوو هەزارەکان لە کۆیە، بەڵام ئێستا بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارییەوە بووەتە کەلاوە و تەواوى پارکەکە وێران بووە، شارەوانیش دەڵێت،”بە نیازین نۆژەنى بکەینەوە”.

جاران پارکەکە پڕبوو لە یاریی جۆراوجۆرى و چەرخ و فەلەک، خەڵکێکى زۆرى کۆیە بەهۆى یارییەکان و جوانى و زۆرى رێژەی سەوزاییەوە لە پارکەکە ئێواران کاتەکانیان بەسەر دەبرد.

محەمەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە بە 964ـى وت، چەند جارێک هەوڵمان داوە و داوای بڕە بودجەیەکمان کردووە بۆ ئەوەی نۆژەنی بکەینەوە، ئەگەر تا وەرزی دارچاندن ئەنجامی نەبوو، ئەوکاتەوە وەک شارەوانی خۆمان ئەنجامی دەدەین و نۆژەنی دەکەینەوە.

پارکی پشووی ئێواران دەکەوێتە سەنتەری شاری کۆیە، رووبەرەکەی نزیکەی سێ هەزار مەتر سێجا دەبێت، بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ پارکەکە، یارییەکان تێکشکاون و دارەکانی پارکەکە بەشێکی شکاون و سووتاون و بڕدراونەتەوە، جگە لە هەبوونی پاشـماوەی پیس و بوونی بۆنێکی ناخۆش.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ماتۆڕەکەی ئاوی کۆیە لەف کرایەوە

ماتۆڕەکەی ئاوی کۆیە لەف کرایەوە