لە بن 150 هەزار

نرخى دۆلار بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

نرخى دۆلار زیاتر بەرز بووەوە و بە 149 هەزار و 500 بۆ 600 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، تمەنیش کەمێک بەرز بووەوتەوە.

کەیفى خۆشناو، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى هەولێر بە 964ـى وت،” لە کاتژمێر 10:55 خولەکى ئەمڕۆ دووشەممە، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 500 بۆ 600 دینار، مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرەو بەرزبوونەوەى زیاترە”.

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 275 ملیۆن دۆلارى خستووەتە بازاڕ و تەنیا 18 ملیۆن دینار بەشێوەى کاش بووە.

نرخى دراوەکان لە هەولێر  بۆ ئەمڕۆ کاتژمێر 10:55 خولەک، بەم شێوەیەیە:

100 دۆلار بە 149 هەزار و 550 دینار، مامەڵەى پێوە دەکرێت.

100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 900 هەزار تمەن، مامەڵەى پێوە دەکرێت.

100 یۆرۆ بە 107.5 دۆلار، مامەڵەى پێوە دەکرێت.

100 پاوەن بە 126 دۆلار، مامەڵەى پێوە دەکرێت.

100 دۆلار بە سێ هەزار و 260 لیرە، مامەڵەى پێوە دەکرێت.

نرخەکان لە نوسینگەى شیراز بۆ ئاڵوگۆڕى دراو وەرگیراون.

تمەن دابەزى و دۆلار بەرزە

تمەن دابەزى و دۆلار بەرزە