پەرلەمانەکانی عێراق کۆدەبنەوە

964+
توانا نەقی

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە پێکهاتوون لە ئەندامانی لیژنەی ناوخۆ لە بەغدان، بڕیارە لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتی ناوەند لەسەر چەندین پرس کۆببنەوە.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئێستا لە بەغدادن، چەندین پرسی گرنگیان لەگەڵ خۆیان بردووە و لەگەڵ پەرلەمان و حکومەت تاوتوێی دەکەن.

وتیشی، ئامانجی سەردانەکە کۆمەڵێک بابەت لە خۆدەگرێت، پاراستن و سەروەری خاک و سنورەکانی عێراق و کوردستان، پاسەوانی سنوورو میلاکاتیان، دەستوبرد کردن لە بەتەواوەتی ناساندنی هەڵەبجە بە پارێزگا.

هەروەها بەبەتەکانی تر پێکهاتوون لەو کێشانەی کە لەناوچە جێناکۆکەکان هەیە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی، پێدانی شایستەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو هاوکارییانەی کە دەدرێتە حکومەتی ناوەند و چەندین پرسی دیکە.

باڵانبۆ محەمەد، لەسەر ئەوەی شاندەکە لەگەڵ کێ گفتوگۆ دەکات دەڵێت، بەرنامەی کۆبوونەوەکانیان داناوە، بەپێی تایبەتمەندی باتەکانیان سەردان و گفتوگۆیان دەبێت.

یەکەم دیداری شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ 23ی کانوونی دووەم، لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەبێت لە پەرلەمانی عێراق، پاشان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و هەوڵیش دەدەن لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق دابنیشن و کۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسانە بکەن.