وێنەی منداڵە ونبووەکە... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان
براكه‌ى: ساڵانه دوو سێ جار ونده‌بێت
له نیوه‌ڕۆوه منداڵێكى توشبووی ئۆتیزم له كه‌لار ونبووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی گه‌رمیان له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى هه‌واڵى ونبوونى منداڵێكى قه‌زاى كه‌لارى بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵیشدا وێنه‌یه‌كی داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك بیندرا به وێنه‌كه‌ى بیناسنه‌وه پۆلیس یان كه‌سوكاره‌كه‌ى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
منداڵه‌كه، ناوى (محه‌مه‌د جه‌وهه‌ر ئه‌حمه‌د) ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان و توشبووی ئۆتیزمه و ماڵیان له گه‌ڕه‌كى سه‌دماڵه‌كه‌ى قه‌زاى كه‌لاره.
ره‌وه‌ز، كه برا گه‌ره‌كه‌یه‌تى به964ـى وت، له‌نیوه‌ڕۆوه له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى حاڵه‌تى ئۆتیزمى هه‌یه، ساڵانه دوو تاوه‌كو سێ‌جار ونبده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر زوو له ماركێت یان ماڵه خزمێك دۆزیومانه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌مجاره تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هه‌رچی ماركێت و ماڵه خزمیان له كه‌لار هه‌یه، سۆراغى براكه‌یان لێپرسیون، به‌ڵام له‌هیچ یه‌كێك له‌و شوێنانه نه‌بووه.
كه‌سوكارى ئه‌م منداڵه دوو ژماره موبایلیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر شوێنێك بیندرا په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت.
07700244515
07701361363
ونبوون
بۆ دۆزینەوەی پۆلیس داوای هاوکاری دەکات
کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە قەزای دوکان شوێن‌بزر بووە
کەلار
دواى ئەوەى لە 964ـەوە سۆراغیان کرد؛ فریال ئەحمەد لە ماڵە خزمێکی دۆزرایەوە
شەش کیلۆمەتر بە پێ رۆیشتن
دوای حەوت رۆژ مانەوە رەوەئەسپەکەیان لەناو بەفری چیای شیریندا رزگار کرد
تاکە سەرەداو مۆبایل و هێلەگەکەیەتی