سزاكه‌شی تاوه‌كو 200 ملیۆن دیناره
شۆفێرى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى (بێرمه‌سارد)ـى شێواندووه مانگێك به‌ند ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و شۆفێره‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له كوێستانه‌كانى برادۆست گۆمى بێرمه‌ساردى له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى شێواندبوو، له‌لایه‌ن داواكارى گشتى هه‌رێمه‌وه بڕیارى یه‌ك مانگ به‌ندكردنى دراوه، جگه له سزاى پێبژاردن.
بێرمه‌سارد، ده‌كه‌وێته بناری چیای هەڵگورد له ده‌ڤه‌ری برادۆست و به دووری 190 كیلۆمه‌تر لە باكووری پارێزگای هه‌ولێر دووره.
به‌پێی گرته‌ڤیدیۆیه‌ك كه له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران بڵاوكرایه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵ (سافاری)، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى چه‌قیو له‌ناو كه‌ویه به‌فره‌كانى نزیك ئه‌م گۆمه ده‌رده‌هێنێت و دواتریش خۆیى ده‌كات به‌ناو گۆمه ئاوه‌كه‌ى بێرمه‌سارد.
مێژووى ئه‌م رووداوه دیارنیه، كه له چ رۆژێكدا شۆفێره‌كه ئه‌م كاره‌ى كردووه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌بینى ڤیدیۆكه خۆى گه‌یانده سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هه‌رێم و له‌وێ لیژنەیه‌ك هه‌یه بۆ تۆمارکردنی داوای مافی گشتی و سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر شۆفێره‌كه تۆمارکرد.
به‌قسه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، شۆفێره‌كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كى مه‌تاڕ ه له قەزای ناوەندی سۆران، جگه له‌وه‌ى گۆمه‌كه‌ى شێواندووه، دواتر گرته‌ى ڤیدیۆیی ێواندنه‌كه‌ى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوكردووه‌ته‌وه، کە ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش جۆرێکە لە هاندانی کەسانی دیكه بۆ دووبارە کردنەوەی هەمان سەرپێچی.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ینگه‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌یان تا ئێستا فه‌رمانبه‌رى بۆ دانه‌مه‌زاوه و به‌شی یاسایی نییه، بۆیه سكاڵاكه له‌لایه‌ن ژینگه‌ى هه‌ولێره‌وه تۆمار كراوه.
وتیشی “داواكارى گشتى هه‌رێم بڕیارى به‌ندكردنى ئه‌و شۆفێره‌ى بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ داوه و به‌هۆى پشووه‌وه له رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه بڕٍیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له به‌ندكردن، سزاى پێبژاردن بۆ سه‌رپێچییه‌كه‌ى ده‌كرێت كه ئه‌ویش له 150 هه‌زار دینار تاوه‌كو 200 ملیۆن دیناره.
بۆ ئه‌م سزادانه، ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم پشى به‌ستووه به یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2008 ـى یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە و مادەكانی 41 و 42 بۆ سزادانى ئه‌م شۆفێره به‌كارده‌هێنێت.
هه‌ژار ماهیر، ئاشكراى ده‌كات دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ڤیدیۆییه‌كه فشارێكى زۆر له‌سه‌رسه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى سۆران دروستبوو كه پێویسته ئه‌و شورفێره سزا بدرێت، ئه‌میش ژینگه‌ى سۆرانى بۆ ئه‌مه راسپارد، به‌ڵام به‌هۆى بوونى به‌شی یاسایی له ژینگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌وان ئه‌م سكاڵایه‌یان تۆماركردووه.