ڤیدیۆی بڵاوكرایەوە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا


ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند،  لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە چەند دوكانێك كردبوو.

سەرچاوەكە ئەمڕۆ شەممە هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و ڤیدیۆیەكیشیان لەگەڵیدا پۆست كردووە، ئاماژەشیان بەوە كردووە، “دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان دەستكەوت كە دزی لە دوكانێكی دەرمانساز كراوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و لێكۆڵینەوەكان سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئێستا تۆمەتبار ( ج، ن، س لە دایكبووی 1999 ) بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەوەی دزی لە چوار فرۆشگا كردووە .