خەبات

ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 6.7.2024 لە قەزای خەباتی سەر بە  پارێزگای هەولێر ژنێک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا و خانەوادەکەی زوو پێیان نەزانیوە.
هێرش سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەبات بە 964ی وت، ئەمڕۆ بەیانی ژنێک لە کاتی کارکردن و شووشتنی حەوشەی ناو ماڵەکەی و ئاو بەرچەند پلاکێک کەوتووە و کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

بە قسەی هێرش سەعید، منداڵەکانی خەوتبوون و ئاگایان لێ نەبووە، هاوسەرەکەشی لەسەرکاربووە، کاتێک منداڵەکان بەئاگادێن دایکیان لەوێ کەوتووە و ئەو دەمەی هێنابوویان بۆ بەشی فریاکەوتنی خەبات، گیانی لەدەستدابووز.
بە پێی زانیارییەكانی 964 ژنەکە تەمەنی 34 ساڵە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ویستی دایکی رزگار بکات بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەس...

ویستی دایکی رزگار بکات بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا