تیمەکانى کارەباى دەربەندیخان لەکاتى چارەسەرکردنى کێشەى کارەباى گەڕەکى هەوارە بەرزە...وێنە: قایمقامییەتى دەربەندیخان
لە دەربەندیخان
بەهۆى بوونى چەند نەخۆشێک کارەبا بۆ گەڕەکێک دەگەڕێتەوە
964+
وریا فەتاح
بوونى چەند نەخۆشێک لە گەڕەکێکى دەربەندیخان، دەبێتە چارەسەرى دەردى بێکارەبایى و تیمەکانى کارەبا بەم شەوە دەچنە گەڕەکەکە و کێشەى نەبوونى کارەبا چارەسەر دەکەن.
قایمقامییەتى دەربەندیخان بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى قایمقامى دەربەندیخان بەڕێوەبەرى کارەباى دەربەندیخان ئاگادار دەکاتەوە کە محاویلەى کارەباى گەڕەکى هەوارە بەرزە سووتاوە و چەند نەخۆشێک پێویستیان بە کارەباى بەردەوامە، تیمەکانى کارەبا بەخێرایى دەچن و چارەسەرى دەکەن.
ئاشکراشى کردووە، دواى پەیوەندییە بەشى صیانەى کارەبا توانیویانە لە ماوەیەکى کەمدا چارەسەرى سوتانى محاویلەکە بکەن و بیگۆڕن.