هەواڵەکانی ئەمڕۆ
جوتیاران ناڕازین له‌باره‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمه‌كانیان و یەکشەممەش موچە دابەش دەکرێت
+964
ژووری هەواڵ
له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا درۆن و فڕۆكه جه‌نگی و تۆپخانه‌كانى توركیا له بۆردومانكردنى شوێنه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌ستاون، دوایین بۆردومانكردنیشیان سنورى قه‌زاى ئامێدییه كه تاوه‌كو ئێستاش دووكه‌ڵى سوتانى ره‌ز و باخه‌كان بە ئاسماندا به‌رزده‌بێته‌وه.
موچه‌خۆرانى هه‌رێم هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى لیستى موچه‌ى مانگى شه‌شیان پێگه‌یشت و چاوه‌ڕێن سه‌ره‌ى ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌كانیان بێت بۆئه‌وه‌ى موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ناڕه‌زایی جوتیاران له به‌شێكی ناوچه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه و بابه‌ته‌كه‌شیان كێشه‌ى وه‌رنه‌گرتنى گه‌نمه‌كه‌یانه له سایلۆكانیان.