دیمهنێكى كاتى چاككردنه‌وه‌ى بیره ئاوه‌كانى سنوورى قه‌زاى هه‌ریر ... وێنه: ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ریر
دوو رۆژ له‌كار کەوتبوون
كێشه‌ى كاره‌باى بیره‌كان لایه‌كی هه‌ریرى بێ‌ئاو كردبوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو رۆژ بوو پێنج بیر له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر به‌هۆى بوونى كێشه له كاره‌باكانیان له‌كار كه‌تبوون، به‌ڵام تیمێكى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر فریایان كه‌وتن و سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى ئاو كرایه‌وه.
ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ى بێ‌ئاو بوون بریتى بوون له باتاس، مام ساڵان و سۆرەد.
شوان جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەی ئاوی هەریر و دەوروبەری به 964ـى وت، بیره‌كان كێشه‌ى كاره‌بایان بۆ دروستبوبوو، به‌شێكیشیان پێویستیان به گۆڕینى غه‌تاس و په‌مپ هه‌بوو و بۆیان دابین كرا.
وتیشی “ماوه‌ى دوو رۆژ گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كان بێ‌ئاو بوون به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستمان به دابه‌شكردنى ئاو كرده‌وه و ئێستا كێشه‌یان نه‌ماوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ته‌واوى سنوورى قه‌زاكه‌یان له‌رێگه‌ى 28 بیری ئیرتیوازییه‌وه ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت و ده‌شڵێت “ئێستا ته‌واوى بیره‌كان كار ده‌كه‌ن”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ئاوى ده‌وربه‌رى هه‌ریر به 964ـى داوه له سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر پێنج هه‌زار و 162 هاوبه‌شی ئاویان هه‌یه و هه‌ر 24 كاتژمێر جارێكیش ئاویان پێده‌درێت.