سلێمانی

ژنێک و دوو منداڵی کراونەتە دەرەوە لە ماڵەکەیان

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ژنێک و دوو منداڵەکەی دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بە بڕیاری دادگا لە ماڵەکەیان دەردەکرێن.

رەنگین ئەو ژنەی لە ماڵەکەی دەرکراوە بە 964ـی وت، ماوەی دوو ساڵە لە مێردەکەی جیابووەتەوە و لەگەڵ دوو کچیدا لە گەڕەکی راپەرین دەژین، ئەمڕۆ دوای گەڕانەوەیان لە نەخۆشخانە بۆ ماڵەوە پۆلیسیان بینیوە لەبەردەرگاکەیان.

باسی لەوەکرد، پۆلیسەکان نەیانهێشتووە بچنە ناو خانوەکەوە و بڕیاری دادگایان پێبوە کە خانوەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ مێردەکەی.

ئەوەی خستەڕوو، هیچ شوێنێک شک نابەن بۆی بچن و لەبەردەگا دەمێننەوە و منداڵێکی لە ماڵی دراوسێیان داناوە.

لەسەر ئەم بابەتە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـێ وت، ئەو بابەتە بڕیاری دادگایە و دادوەر بڕیاری لێ سەندنەوەی خانوەکەی لەو ژنە و منداڵەکانی داوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی