دیمه‌نێكی گوندى سێوكه له سنوورى قه‌زاى پیرمام ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گوندى سێوكه
پێشتر نه‌یان بووه
بنکەی تەندروستی بۆ سێ گوندى پیرمام دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى پیرمامى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر به‌ردى بناغه بۆ دروستكردنى سێ بنكه‌ى ته‌ندروستى بۆ سێ گوند داندرا.
گوندەکان بریتین له سرێشمە، سێوەکە و هاودیان.
حامید ئیسماعیل، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، له زۆربه‌ى گونده‌كانى سنووره‌كه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى نییه، به‌ڵام به‌پێی پێویست بنكه‌يان بۆ دروست ده‌كەن.
وتیشی “ئه‌م سێ گونده بنكەی تەندروستییان نه‌بووه و به پێویستیشمان زانیوه بۆیان دروست بكرێت”.
به‌قسه‌ى قایمقامى پیرمام، مه‌رج نییه هه‌موو گونده‌كان بنكه‌ى ته‌ندروستیان هه‌بێت، ده‌كرێت بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى بۆ چه‌ند گوندێك به‌كاربهێندرێت به‌تایبه‌تیش ئه‌و گوندانه له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
پارێزگارى هه‌ولێر كه ئاماده‌ى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م بنكانه بوو، بڵاویكردووه‌ته‌وه، گوژمەی دروستكردنى ئه‌م سێ بنكه ته‌ندروستییه 674 هه‌زار و 835 دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه.
ده‌شڵێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ دروستكردنى سێ بنكه ته‌ندروستییه‌كه ته‌رخانكراوه له چوارچێوه‌ى پڕۆژەکانی سندوقی پەرەپێدانی نێودەوڵەتییه، كه گرنگی بە دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و پڕۆژەکانی رێگاوبان دەدات.
ته‌ندروستى
دەرگای نەخۆشخانەکان لەسەر پشت دەبن
ته‌ندروستى دهۆك به 10 رێنمایی ئامادهكانى بۆ رۆژانى پشووی سه‌رى ساڵ ده‌كات
73 نه‌خۆشیشیان بینى
تیمێکی ئیتالی 19 نهشتەرگەریان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دهۆك ئەنجامدا
ناردنی نزیکترین ئەمبوڵانس بۆ نه‌خۆش
له هه‌ولێر سیستمی رامیگۆ بۆ ته‌ندروستیی هاوڵاتیان ده‌ستبه‌كار بوو
"ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك بمێننه‌وه مه‌ترسیدارن"