
دیمهنێكى ده‌روازه‌ى سنوورىى سه‌رزێڕی ... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
ده‌روازه‌یه‌كی سنوورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كرێته بازرگانی
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا كار له‌سه‌ر به بازرگانیكردنى ده‌روازه‌یه‌كى سنووریى له قه‌زاى ئامێدی ده‌كه‌ن، كه به‌هۆیه‌وه جموجۆڵى پێنج شاری توركیا و باكوورى كوردستان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
وارشین سه‌لمان، قائیمقامی قەزای ئامێدی به تۆڕى 964ى گەیاند ”ماوه‌ى نزیكه‌ى هه‌شت ساڵه ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕی له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیا به فه‌رمى كراوه‌ته‌وه، ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر لە دەروازەکەوە هاتوچۆ دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم دەروازەیە نییە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی تورکیا لەسەر خەتە بۆ ئەوەی ئەو دەروازەیە ببێتە بازرگانی.”
لە رۆژی 6ى ئایاری 2015 دەروازەی سنووریی سەرزێڕی به فه‌رمى کراوه‌تەوە، کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی و دووه‌م دەروازەی سنوورى هەرێمی کوردستانه لەگەڵ باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا.
قائیمقام ئه‌وه‌ى روو‌نكرده‌وه كه ”ئەگەر دەروازەی سەرزێڕی ببێتە بازرگانی بە ڕێژەی 25٪ی بازرگانی له پێنج شاری نزیکى دەروازەکە لە تورکیا و باكورى كوردستان بەرەو قەزای ئامێدی دێت و هەلی کاریش بۆ ژماره‌یه‌ك خەڵکی دەڤەرەکە دەڕەخسێت.”
قەزای ئامێدی، یەکێک لە گەورەترین قەزاکانی پارێزگای دهۆکە و خاوەنی شەش ناحیەیە و دەڤەرێکی دەوڵەمەندە بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی و شوێنەواری و هاوکات دووەمین دەروازەی پارێزگای دهۆکه لەگەڵ باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا.