لە ژووری هەواڵەوە
بازاڕی قەیسەریی هەولێر بووەوە بە بابەتی گەرمی رۆژ
+964
ژووری هەواڵ
هەردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند ئەو کەسانەی لە پشت سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر و دهۆک و کەرکوکەوە بوون گروپێکى سەر بە پارتی کرێکارانن، راشیانگەیاند چەند کەسێکیان دەستگیرکردووەو ئیتر لەوە یەکلایی بوونەتەوە
دوێنێ شەو وەزیرو وەفدێکی وەزارەتی دارایی چونە بەغدا، ئەوا ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی رایگەیاند کە داهاتی نانەوتییان خستووەتە سەر حیسابی بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ
خەڵکی سلێمانی ناحەقیان نییە کە دەڵێن جەوەکە چاک گەرمی کردووە، بەپێی حیساباتی کەشناسی ئەو پلە گەرمایەی لە مانگی شەشی رابردوو تۆمارکراوە دەگمەن بووەو سی ساڵە شار شتی وای بە خۆوە نەبینیوە.