دیمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران.وێنە.964
شوێنی بازرگانیش دەگرێتەوە
لە سۆران کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕدرێت کە قەرزیان لەسەرە
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران هەڵمەتێکی دەستپێکردووە و هەر ماڵێک و شوێنێکی بازرگانی زیاتر لە یەک ملیۆن دینار قەرزی لەسەر بێت، کارەباکەی دەبڕن.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.7.2024، ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ـی راگەیاند، ئەو ماڵانەی کە پارە نادەن، “بەدڵنیایی دەبێت کارەباکەیان ببڕین”، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیش لەسەر شوێنە بازرگانییەکان دەکەین.
لەبارەی ژمارەی ئەو ماڵ و شوێنە بازرگانییانەی کە کارەبایان بڕاوە، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران ئامادە نەبوو زانیاری بدات.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا بەرێژەی 20%، تاوەکو رێکەوتی 31.7.2024 بەردەوام دەبێت.