بە درۆن هێرش کرایەسەر کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دارەشەکران – وێنە؛ دژە تیرۆری کوردستان
"هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە"
درۆنبارانی خاکی کوردستان دەستیپێکردەوە؛ ئامانجەکە کەمپی دارەشەکران بوو
شۆڕش قادری
درۆنبارانی خاکی کوردستان دەستیپێکردەوە و ئەمڕۆ هێرش کرایەوەسەر کەمپی دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە گوێرەی زانیارییەکانیان ئەمڕۆ دووشەممە 13.7.2026، لە کاتژمێرەکانی 5:15 و 5:28ـی بەرەبەیان، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایەسەر کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە ناحیەی دارەشەکرانی سەر بە قەزای پیرمام لە هەولێر.
هەرچەندە زیانەکانی هێرشەکە بەوردی نەخراوەتەڕوو، بەڵام دژەتیرۆر دەڵێ، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
چەند رۆژێکە ئەمریکا و ئێران شانیان لە شانی یەک گیرکردووەتەوە و ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی یەکتر لە ناوچەکە.