سلێمانی

ڤۆڵتاجێکی کڕیوە گوایە کامێرایە کەچی قۆپچەی تیادایە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

تا خاوەن ماڵ دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت، ئەمە رێک لە فرۆشتنی ڤۆڵتاجکی چوار هەزار هاتووە کە دراوە بە 70 هەزار دینار بە ئۆناڵاین گوایە کامێرای تیادایە و ریکۆرد ئەکات.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەک ئاگاداری پەیامنێری 964ـی ئاگادار کردەوە کە لە پەیجێک رێکلامی کامێرایەکی دزگری بینیوە لەسەر شێوەی ڤۆڵتاج ویستویەتی بیکڕێت و تاقی بکاتەوە، بەڵام کە بەدەستی دەگات، دەبینیت لەجیاتی کامێرا تەنها قۆپچەیەک لە ناو ئامێرەکەدایە.

جا ڤۆڵتاج دائەنرێت بۆ ئەوەی ئامێری کارەبای نەسوتێت نرخەکەشێ تەقریبەن چوار هەزارە کەچی بەو کابرایان داوە بە 70 هەزار دینار.

کابرا کە ڤۆڵتاجەکە دەباتەوە ماڵەوە دەبینێت نە ریکۆر دەکات و نەهیچ دیارە کە دەیکاتەوە سەیرەکا قۆپچەیەکی خری تیادایە لەبری کامێرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی