رێگای کەرکوک - بەغدا
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا نزیک ناحیەی سلێمان بەگ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەست دا، دوای ئەوەی سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا.
رووداوەکە چۆن بووە؟
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت، “رووداوەکە پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە جۆرەکانی دۆچ و ئۆپڵ ڤیکترا
رووداوکە بە جۆرێک بووە، کاتێک ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیکتراکە لە گوندی خەسەدارلیەوە هاتووەتە سەر جادە سەرەکییەکە، ئۆتۆمبێلە دۆجەکە بە تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ئۆپڵەکەدا کێشاوە و دواتر چووەتە سەر سایدەکەی دیکە و لەوێش بارهەڵگرێک خۆی بە دۆجەکەدا کێشاوە.
وتیشی، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، سەرجەمیان سەرنشینی ناو دۆجەکە بوون و بریندارەکانیش سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکی دیکە بوون.
ئەوەشی وت، شۆفێرەکە خەڵکی بەغدایە و دوو سەرنشینەکەی دیکە یەکیان خەڵکی خورماتووە و ئەویتر خەڵکی کفریە.
پاش گەیاندنی تەرمەکان بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو، کەمێک پێش ئێستا بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کران.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
رووداوی هاتوچۆ
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە ئاكرێ گیانی لەدەست دا
رووداوی هاتوچۆ
هێزەكانی ئەڵمانیا بە هانای بریندارانی رێگەی کۆیە -هەولێرەوە چوون
"ئەمبوڵانسەکان مەرجیان تێدا نییە"
پزیشکانی کوردستان لەسەر گیان لەدەستدانی پزیشکەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
هاتوچۆ لێکۆڵینەوە دەکات
لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد
نەهات بوو بۆیان
لە کەلار سێ رووداوی هاتوچۆ لە یەک رۆژدا روویانداوە
پێنج ئۆتۆمبێل بوون