هەواڵەکانی ئەمرۆ

جارێكی دیكە سنەوبەرەكانی سلێمانی سووتان و لیستی موچەش رەوانەی بەغدا كرا، باڵندەیەكی دەگمەنیش لە پێنجوێن دەركەوتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە، لە سلێمانی بۆ جاری سێیەم دار سنۆبەرەكانی سەر رێگەی تاسڵوجە، بەرامبەر تێرمیناڵی سەرەکی سلێمانی سووتان، تائێستا روون نەبووەتەوە هۆکارەکەی چییە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی بەغدا كردووە.

دوای چەندین ساڵ لە دوورکەوتنەوەیان، ئەمساڵ باڵندەی جۆری عەینەمەل لە پێنجوێن دەرکەوتووەتەوە، باڵندەکە دژی کولـلەیە – کلۆ بە گوێرەی گونجانی ژینگەکە هێلانە دروست دەکەن.