لەسەر رووداوى کوژرانى ئەفسەرە باڵاکەى

وەزارەتى پێشمەرگە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

بەبێ دیاریکردنى هۆکارەکەى، وەزارەتى پێشمەرگە بەیاننامەیەکى لەسەر گیانلەدەستدانى ئەفسەرە باڵاکەى بڵاو کردەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، تەرمى لیوا موحسین محەمەد، بەڕێوەبەرى پێشوى کاروبارى پزیشکى وەزارەتى پێشمەرگە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەى دۆزرایەوە.

وەزارەتى پێشمەرگە وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى گیانلەدەستدانى لیوا موحسین و هاوخەمى دەربڕین، هیچ زانیارییەکى دیکەى لەبارەى گیانلەدەستدانەکەى بڵاو نەکردووەتەوە و دەڵێت، “چۆنیەتی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان بەجێدەهێڵین”.

باسى لەوەشکردووە، لیوا موحسین محەمەد، ئەفسەرێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لەبواری پزیشکی سەربازی و خزمەتێکی زۆری بەهێزی پێشمەرگە گەیاندوە بەتایبەت لەشەڕی دژی تیرۆرستانی داعش ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.

تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە دۆزرایەوە

تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە دۆزرایەوە