"تۆمەتبار خەڵکی دهۆکە"

ئەو کەسەی لە نزیک گوندی شاخۆڵان شۆفێرێکی تاکسیی کوشت دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی شۆفێرێکی تاکسی راگەیاند، کە دوێنێ پێنجەشەممە لە نزیکی گوندی شاخۆڵانی سەر بە پارێزگای دهۆک کوژرابوو.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی هەولێر، کە ئەمڕۆ هەینی 28.6.2024 بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، شۆفێری تاکسییەکە ژنێکیشی لەگەڵدا بووە و ئەو کەسە تەقەی لێکردوون، لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لە دەست داوە و ژنەکەش بریندار بووە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، “دوای رووداوەکە دەستبەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کرا و دوای ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی تاوانەکە سەرەداوی تاوانەکە ئاشکر کرا و تۆمەتبار دۆزرایەوە بە ناوی (ک.م.م) و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد”.

“دوای لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا دەرکەوت خەڵکی شاری دهۆکە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە”، ئاسایشی هەولێر وای نووسیوە.

تەقە لە تاکسییەک کرا و ژن و پیاوێک بریندارن

تەقە لە تاکسییەک کرا و ژن و پیاوێک بریندارن