دیمەنی دیاریکردنی جێگایەک کە موڵکی شارەوانیە و زیادەڕۆیی کراوەتە سەر.وێنە. شارەوانی پردێ
كه‌سانى نه‌ناسراو كردوویانه
له پردێ زێده‌ڕۆیی سه‌ر موڵكه بازرگانى و خزمه‌تگوزارییه‌كان لابران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى پردێ ده‌ستى به لابردنى زێده‌ڕۆیی كردووه كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و موڵكانه‌ى شاره‌وانى كه تایبه‌تن به بازرگانى و خزمه‌تگوزارى گشتى.
هه‌ڵمه‌ته‌كه ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانى ناحیه‌ى پردێی گرتووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان دواى نوسراوێك دێت كه له‌لایه‌ن پارێزگارى كه‌ركوكه‌وه ئاڕاسته‌یان كراوه بۆ نه‌هێشتنى زێده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره موڵكانه.
وتیشی “له دوێنێوه نزیكه‌ى 20 شوێنى زێده‌ڕۆیی له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه لابراون كه كه‌سانى نه‌ناسراو زێده‌ڕۆییه‌كانیان كردبوو”.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى شاره‌وانى پردێ بڵاویكردوونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى زێده‌ڕۆییان كرابووه سه‌ر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانییه‌وه له‌سه‌ر دیواره‌كانیان نووسراوه “ئه‌مه موڵكى شاره‌وانییه”.
سه‌رۆكى شاره‌وانى روونیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له لادانى ئه‌م زێده‌ڕۆییانه و هه‌ر كه‌سێكیش بناسرێت كه ئه‌م كاره‌ى كردبێت لێپرسینه‌وه‌ى تووندی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.