قەدەغە کراوە

لە دەربەندیخان لێپرسینەوە لەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت فلاشەریان بەستووە

توانا نەقی

دوای دەرچوونی بڕیارێک لە هاتوچۆی هەرێمەوە بۆ قەدەغەکردنی بەستنی فلاشەر یان گڵۆپی نەشرە لە ئۆتۆمبێل شەوی رابردوو لە دەربەندیخان لە رێگەی مەفرەزەوە سزای ئەو شۆفێرانە دەدرا کە بەستوویانە.

پێنج رۆژ پێش ئێستا لەلایەن زۆربەی هاتوچۆی پارێزگاو قەزاکانەوە ئەوە بڵاوکرایەوە کە چیتر بەکارهێنانی ئەو فلاشەرانە بۆ پێشی ئۆتۆمبێل قەدەغەیەوە و سزای لەسەرە.

هاتوچۆی دەربەندیخان کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردووەتەوە، کە تیادا مەفرەزەکانیان هەڵمەتیان راگەیندووە و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانە دەکەن کە ئەو فلاشە بەکار دەهێنن.

بڕیارەکە بەجۆرێکە بەکارهێنانی ئەو فلاشەرانە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت یان هەر دامودەزگایەکی حکومەت جگە لە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش قەدەغەیە.

گڵۆپی فلاشەر یان نەشرە، ئەو گڵۆپانەیە کە لە پێشی ئۆتۆمبێل دەبسترێت و چەند رەنگێکی تێکەڵکراوی هەیە و هەندێک جار دەبێتە هۆی بێزار بوونی شۆفێرانی دیکە.