فیدراسیۆن و یانه‌كان له‌سه‌ر شێوازی تیروپشكی جامی كوردستان رێكنه‌كه‌وتوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی راكێشانی تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی هه‌رێمی كوردستانی دیاریی كرد، به‌ڵام شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكه‌كه و كاتی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی رانه‌گه‌یاندووه.
جه‌لال سه‌عید وته‌بێژ و ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌م، به تۆڕی 964ـی راگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 26ـی كانوونی دووه‌م، كاتژمێر 14:30 تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كوردستان بۆ ئه‌م وه‌رزه له باره‌گه‌ی فیدراسیۆن له هه‌ولێر راده‌كێشرێت.
وتیشی “به‌شداریكردنی یانه پله یه‌ك و پله دووه‌كان له جامی كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، ته‌نیا بۆ یانه پله نایابه‌كان به‌شداریكردنه‌كه زۆره‌ملێییه”.
لیژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له په‌یجی فه‌رمیی فیدراسیۆنه‌كه له فه‌یسبووك بڵاویان كرده‌وه، 18 یانه له ئاستی پله یه‌ك و پله دوو، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ربڕیوه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، هێشتا فیدراسیۆنی تۆپی پێ و یانه‌كان، له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوون و راكێشانی تیروپشكی جامی كوردستان رێكنه‌كه‌وتوون و له رۆژی تیروپشكه‌كه رێكده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها هێشتا واده‌ی ده‌ستپێكردنی ركابه‌رییه‌كانی جامی هه‌رێمی كوردستان دیاریی نه‌كراوه.
وه‌رزی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار پاڵه‌وانیه‌تیی جامی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، یانه‌ی برایه‌تی توانی نازناوه‌كه بباته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له ساڵی 2006 دامه‌زراوه و سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م خوله و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كان له كوردستان ده‌كات، جگه له‌وه ساڵانه چالاكی و خول و وۆركشۆپی جیاجیاش بۆ پێشخستنی ئاستی راهێنه‌ران و ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.