ده‌ڵێن هۆكاره‌كه‌ى فڕێدانى جگه‌ره‌یه
پێنج كاتژمێره سنوورى سێ گوندى باعه‌درێ ده‌سوتێت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ماوه‌ى پێنج كاتژمێره، له سنوورى ناحیه‌ى باعه‌درێی سه‌ر به قه‌زاى شێخان ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا ئاگره‌كه بۆ سنوورى سێ گونده په‌ڕیوه‌ته‌وه و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
ئاگره‌كه، ئەمرۆ کاتژمێر 2:30 خولەک لە پۆش و پاوانی نێو گوندی مامزدینا کەوتەوە، دواى ته‌شه‌نه‌كردنى سنووری هەردوو گوندی دیرکی و بەربیری گرتووەتەوە.
ئه‌م سێ گونده 28 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك دوورن.
رەمەزان سیاری، فەرماندە لە هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە بە 964ـی وت، خەڵکەکە و بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەکەی نێو گوندەکە کۆنترۆڵ بکەن، به‌پیچی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت فڕێدانى جگەرەی شۆفیران هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگره بووبێت.
وتیشی “ئاگرەکە لە چیای گوندی مامزدینا تەشەنەی کردووە و ئێستاش تیمه‌كانى پیشمەرگەی پاراستنی ژینگە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی فرۆکەوانی دهۆک و پۆلیسی دارستان و پاوانی دهۆک هەوڵی کۆنترۆل کردنی دەده‌ن”.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 9:42 خولهك
رەمەزان سیارى بە 964ـی وت، پێناچێت ئه‌مشه‌و ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت ئه‌ویش به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كان كه له چیا پێكهاتووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن