نزیكه‌ى 70 ماڵ لێى سوودمه‌ندن
بۆ یه‌كه‌مجار تۆڕى ئاو بۆ گوندێكى شاره‌زوور راكێشرا
964+
بڕوا مەجید – شـارەزوور
پڕۆژه‌ى راكێشانى تۆڕى ئاو بۆ گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن نزیكه‌ى 70 ماڵى سوودمه‌ند كرد و یه‌كه‌مجاریشه تۆڕى بۆ داده‌ندرێت، ئاوى ده‌ورووبه‌رى سلێمانیش ده‌ڵێت، به‌شێك له گونده‌كان سه‌رچاوه‌كانى ئاوییان كاتییه.
گونده‌كه ناوى كه‌وه‌ى چبوخه و پڕۆژه‌كه‌ش لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆى ئه‌نجامدراوه.
شیروان جمال محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانی بۆ 964 وتی، راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندەکان هۆکارێکە بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی هاوڵاتیان و ئه‌م گونده‌ش تۆڕى ئاوى نه‌بووه.
وتیشی “بەشێک لە گوندەکان سەرچاوەی ئاویان کاتییه و وشک دەبن، بۆیه پشتمان بە ئاوی بیر و دانانی پڕۆژی تۆڕی ئاو بەستووە “.
به‌قسه‌ى هەندرێن کاوە ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، پڕۆژەی راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندى کانی کەوە به‌بڕى زیاتر لە 79 ملیۆن دینار ئه‌نجامدراوه و چوار هەزار و 900 مەتر بۆری لە پڕۆژەکەدا بەکار هاتووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن