بەنداوی چەمرگە
بەنداوێکی نوێ لە هەولێر کرایەوە
964+
پەروەر خۆشناو
پارێزگای هەلێر بووە خاوەنی بەنداوێکی دیکە، ئەو بەنداوە نوێیە ناوی “چەمرگە”یەو دەکەوێتە سنووری قەزای قوشتەپە.
دوای ئەوەی کارەکانی بەنداوەکە تەواو بوون ئەمرۆ سێشەممە 25.6.2024 لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەفەرمی کراوەتەوە.
بەرزی ئەو بەنداوە 17 مەتر و نیوە و درێژیەکەی 262 مەتر و پانییەکەیشی هەشت مەترە.
بەنداوەکە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گووژمەی چوار ملیار و 300 ملیۆن دینار دروستکراوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوەکە ئامادبوو ئاماژەی بەوەکرد، زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەر زەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێر زەوی زۆر بەکار نەهێنین، چونک خەریکە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان، بە رێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە.
لە هەرێمی کوردستان 17 بەنداوی سەرەکی هەیە و ساڵانە توانای گلدانەوەی زیاتر لە 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، دیارترین بەنداوەکان هەرێمی کوردستان: دوکان، دەربەندیخان و دهۆکـن.