دیمهنێ یهكێك له بنكه سنوورییهكان لهنێوان ههرێم و ئێران ... وێنه: ئاژانسەکان
بەشێکی زۆری دەکەوێتە کوردستان
عێراق سنوورەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا توندوتۆڵ دەکات
پەروەر خۆشناو
عێراق هێزە چەکدارەکانی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان لە سەر سنوورەکانی ئێران و تورکیا دووردەخاتەوە.
محەممەد سەکری سەعید، فەرماندەی هێزەکانی سنوور سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “هەستاون بە دوورخستنەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە سەر هێڵی سنوورەکان و پلانێکیشیان راگەیاندووە بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سنووری نێوان عێراق و تورکیا.”
سنووری عێڕاق و ئێران
هەرچەندە، فەرماندەی هێزەکانی سنوور ناوی هیچ هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نەهێناوە، بەڵام باس لەوە دەکات سنووری عێراق و ئێران 1500 کیلۆمەترە و بەشێکی سنوورەکە دەکەوێتە شارەکانی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: لیوای 21ـی سەر بە هێزەکانی سنوورپارێز لە هەڵەبجە جێگیرکراون و 91 خاڵی چاودێریان داناوە، 300 “کامێرای گەرمی”ـیان لە سنووری نێوان خانەقین تا پینجوێنـیان جێگیرکردووە.
فەرماندەی هێزەکانی سنوورپارێز باس لە چارەسەری کێشەی وەرگرتنی گومرگ لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت لەمەودوا بە شێوەیەکی یاسایی پسوولە بە کۆڵبەران دەدەرێت.
سنووری عێراق و تورکیا
محەممەد سەعید باس لە جێگیرکردنی دوو لیوا لە ناوچەکە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، 27 خاڵی چاودێرییان بە درێژایی 362 کیلۆمەتری نێوان عێراق و تورکیا داناوە.