ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مێسی

جیهانی تۆپی پێ دەبێت خۆی بۆ ماڵئاواییکردن لە ئەفسانەیەک ئامادە بکات

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ تەمەنی بووە 37 ساڵ.

ئەو لە 24.6.1987 لە شاری رۆزاریۆ لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، هاوسەرگیریی كردووە و سێ منداڵی هەیە.

مێسی زیاتر لە 20 ساڵ یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا کرد و دواتر دوو ساڵ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کرد، ئێستاش یاری بۆ یانەی ئینتەرمەیامی ئەمەریکی دەکات و بە قسەی خۆی ئینتەرمەیامی کۆتا یانەی ژیانی دەبێت و یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیكە ناکات.

مێسی لە تەمەنی 37 ساڵیدا 37 ژمارەی پێوانەییشی هەیە لەگەڵ دەیان نازناوی گەورەی تاکەکەسی و گشتی.

مێسی بەرەو كۆتایی كاروانی وەرزشی دەڕوات و ئیتر جیهان دەبێت ماڵئاوایی لە یەكێك لە ناودارترین یاریزانەكانی تۆپی پێ بكات.