دیمەنێکی کۆبوونەوەکە. فۆتۆ: ئاژانسی عێراق
کێشە ئابوورییەکانی هەرێم و بەغدا
ئه‌نجومه‌نی ئابووریی عێراق له هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەنجومەنی وه‌زاریی ئابووریی عێراق، ئەمڕۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئەنجام دا و بڕیاریشیان دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ولێر ئه‌نجام بدات.
له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نه‌كه بڵاویكرده‌وه، هاتووه، ئەنجومەنی باڵای ئابووریی عێراق، بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن سەرۆكی ئەنجوومەنەكە و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووەوە، بەشێكی كۆبوونەوەكە بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان بوو، بڕیاریشیان درا ئەنجومەنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لە هەرێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها هاتووه، ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان، هەنگاو دەنێت و دانیشتنێكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە ئابوورییە هەڵپەسێراوەكان لە هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات.