دیمەنی کۆبوونەوەی شاندی دامەزراوەکە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر _ وێنە: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
چاویان لەسەر ماددەی هۆشبەر دەبێت
رێکخراوێکی ئەمریکی سەنتەرێکی “چارەسەرکردن” لە هەولێر دەکاتەوە
ئەحمەد مستەفا
شاندێکی دامەزراوەی خێرخوازی ستێرلینگی ئەمەریکی لە هەولێرن، هاتوون تا سەنتەرێکی چارەسەرکردنی کەسانی تووشبوو بە ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان بکەنەوە.
ستێرلینگ چییە؟
دامەزراوەی ستێرلینگ لە ساڵی 1998 وەک یەکێک لە یەکەم کۆمپانیا نیشتمانییەکانی راوێژکاری و بەڕێوەبردنی خێرخوازی لە ئەمریکا دامەزراوە، کارەکانی خزمەتگوزارییە خێرخوازییەکانن، سەرەتا لە کاری تایبەتەوە دەستیانپێکرد و ئێستا کارە خێرخوازییەکانیان گشتگیرە.
پشت بە دامەزراوە تایبەتەکانی کارکردن، سندوقی بەخشەرەکان، رێکخراوە پاڵپشتییەکان و خزمەتگوزارییە راوێژکارییە خێرخوازییەکان دەبەستێت، لە دروشمەکەیدا هاتووە، “رێبازی تاکەکەسی، چارەسەری داهێنەرانە، کاریگەری بێ رکابەر” ئامانجیانە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24.6.2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری Ejccـی هه‌ولێر، لەگەڵ ساندێکی دامەزراوەکە کۆبووەتەوە.
شانده‌كه بەمەبەستی دروستکردنی سەنتەرێکی چارەسەر بۆ تووشبووانی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان له هەولێرن، پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “له دیدارێكدا پارێزگاری هه‌ولێر مه‌ترسییه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كانی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه باس كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به هێزه‌وه رووبه‌ڕووی بازرگانیكردن به‌و ماددانه ده‌بنه‌وه”.
پارێزگاری هه‌ولێر ئامادەی بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەکە راگەیاندووە و وتوویەتی، “له‌ئەمڕۆوه هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ك دەکەین بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دروستكردنی سه‌نته‌رێک بۆ چاره‌سه‌ریی تووشبوانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان له هه‌ولێر”.
“شانده‌كه‌ش ته‌واوی ئاماده‌یی رێكخراوه‌كه‌یانی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن به كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده نیشاندا، به‌تایبه‌ت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر” ئەوەش بە گوێرەی هەمان بڵاوکراوە.