وەزیرى شارەوانى لە کاتى واژۆکردنى گرێبەستى پڕۆژەى ئاوى گۆپتەپە چەمچەماڵ...وێنە: وەزارەتى شارەوانى
بە 78 ملیۆن دۆلار
“چاوەڕوانى چەمچەماڵییەکان کۆتایى هات و کێشەى ئاویان نامێنێت”
964+
وریا فەتاح
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبەستی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ به گوژمه‌ی 78 ملیۆن دۆلار واژوو ده‌كات، بە وتەى وەزیرى شارەوانی،”چاوەڕوانى چەمچەماڵییەکان کۆتایى دێت و کێشەى ئاویان نامێنێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24.6.2024،له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا واژوو كرا.
لەبارەى پڕۆژەکەوە، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی دیزاین و جێبه‌جێكردن و كارپێكردنی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ به گوژمه‌ی زیاتر له 78 ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابینكراوه، ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشى،”730 رۆژ دیاریکراوە بۆ ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە، بەڵام داوامان لە کۆمپانیاى جێبەجێکار کردووە زووتر لەو ماوەیە تەواوى بکەن”.
بە وتەى وەزیرى شارەوانى، پرۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانی سێ هەزار و 400 مەترسێحا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
جەختیشى کردەوە، بە تەواو بوونى پڕۆژەکە “چاوەڕوانى چەمچەماڵییەکان کۆتایى دێت و کێشەى ئاویان نامێنێت”.