964 ئاشكراى ده‌كات
گه‌رما هۆكارى سه‌ره‌كى گیانله‌ده‌ستدانى زۆربه‌ى حاجیانى كورد بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 زۆربه‌ى ئه‌و حاجیه كوردانه‌ى له كاتى به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج له سعودیه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هۆكاره‌كه‌ى گه‌رما بووه.
تا ئێستا 26 حاجى هەرێمى کوردستان لە سعودیە گیانیان له‌ده‌ستداوه کە 25 یان بە ڤیزاى ساڵى چوون، دوێنێش لە کاتى گەڕانەوەیاندا ئۆتۆمبیلێکى حاجییان لە روومادى وەرگەڕا و چوار حاجى کە بە ڤیزاى ساڵى گەشتى سعودیەیان کردبوو، گیانیان لەدەست دا.
كاروان ستوونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ 964 ئاشكراى كرد، 22 له‌و حاجیانه‌ى هه‌رێم به‌هۆى به‌رزى پله‌ى گه‌رماوه له مه‌ككه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوو حاجیه‌كه‌ى دیكه‌ش كه گیانیان له‌ده‌ستداوه هۆكاره‌كه‌ى نه‌خۆشى بووه.
وتیشی “ئه‌مساڵ پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له سعودیه به‌رزببووه‌وه و ئه‌و ژماره حاجییه‌ش كه به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانى ئێمه سه‌ردانى ئه‌م وڵاته‌یان كردبوو، تووشی ئه‌و گرفته بوونه‌وه”.
روونیكرده‌وه، پابه‌ندنه‌بوونى ئه‌م حاجییانه به رێنماییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه نه‌یانتوانیوه سوود له هیچ پاكێجێكى خزمه‌تگوزارى وه‌ربگرن له‌وانه‌ش مانه‌وه‌یان له عه‌ره‌فه و مینا و زۆربه‌شیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مانه‌وه و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستیان بۆ دابین نه‌كرابوو.
به قسه‌ى كاروان ستوونى خزمه‌تگوزارییه‌كانى حه‌ج و عومره‌ى عێراق بۆ هه‌ر حاجییه‌ك هه‌زار و 900 دۆلار بووه له‌و وڵاته، كه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخان كرابوو، ده‌شڵێت “ئه‌و حاجییانه‌ى به ڤیزاى حه‌ج سه‌فه‌ریان نه‌كردبێت، بێبه‌ش بوونه له‌و خزمه‌تگوزارییانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، پێشتر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یان له هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه سه‌فه‌رى حه‌ج ده‌كه‌ن، پێویسته به ڤیزاى حه‌ج بچنه ئه‌م وڵاته نه‌ك به جۆره ڤیزایه‌كی دیكه، به‌ڵام ده‌ڵێت “گوێیان پێنه‌داین”.