گەنمیان لێ وەرناگیرێت

جوتیارانی شێخان لە رۆڤیا و لە فلفێلیش بوون

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

جوتیارانی قەزای شێخان سەریان لێ شێواوە، نە لە سایلۆی رۆڤیا گەنمیان لێ وەردەگیرێت، نە لە بازگەی نێوان دهۆک – موسڵ رێگای دەرچوونیان پێ نادرێت، تا گەنمەکەیان لە موسڵ رادەست بکەن.

جوتیارانی سنووری قەزای شێخان پێویست بوو لە گۆرەپانی سایلۆی رۆڤیا گەنمەکانیان رادەست بکەن، بەڵام سایلۆی رۆڤیا پڕ بووە و چیتر ناتوانێت گەنم وەربگرێت بۆیە بۆ موسڵ گواستراونەتەوە.

خەلیل محەمەد، جوتیارێکی قەزای شێخانە و بە 964ـی وت، “دوای پڕبوونی سایلۆکانی رۆڤیا وتیان گەنمەکانتان بەرن بۆ سایلۆی فلفێل لە گەڕەکەی حەی ئەلعەرەبی لە موسڵ”.

وتیشی، “دوای ئەوەی بارهەڵگرەکانمان گواستەوە بۆ سایلۆی فلفێل لە بازگەی کۆتایی، کە بازگەی حەشدی شەعبییە سوکایەتیمان پێدەکەن و رێگانادەن دەرباز ببین، شۆفێری بارهەڵگر هەیە زیاتر لە 12 رۆژە لەوێ وەستاوە و بۆ هەر رۆژێک وەستان دەبێت بڕی 50 هەزار دینار بدات بە شۆفێر”.

لای خۆیەوە ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی ت، “ئێمە لەدوێنێوە بۆ ئەم کێشەیە لەگەڵ پارێزگاری موسڵ لەسەر هێڵین و بەڵێنیان داوە چارەسەر بکرێت. داواشمان لە کشتوکاڵی نەینەوا کردووە گۆرەپانی سایلۆی گردەسێنیان پێبدەین بۆ کارئاسانیی خۆیان و جوتیارەکان و بێ هیچ بەرامبەرێکیش بەڵام بێ وەڵام بوون”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

بەرهەمی گەنمی جوتیارانی دهۆک 300% زیاد دەکات

بەرهەمی گەنمی جوتیارانی دهۆک 300% زیاد دەکات