هاتوچۆ داوادەکات؛ بیپارێزن

ترافیکەکانی سەیدسادق کار دەکەن و کار ناکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

ترافیکەکانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە قەزای سەیدسادق، کە ماوەی چوار رۆژە بەهۆی شۆرتەوە لە کار کەوتبوون تازە بە تازە چاکرانەوە، بەڵام ترافیکی پیادەکان ماوەی سێ مانگە بە نا کارایی و چاکنەکراویی ماونەتەوە.

ناو بازاڕی قەزای سەیدسادق خاوەنی چوار ترافیکە، دوو ترافیکی پیادە و دوو ترافیکی مۆڵەتدانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، پاش چاککرانەوە دوو ترافیکەکەی ئۆتۆمبێل کار دەکەن و دوو ترافیکەکەی پیادە کارناکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23.6.2024، موقەدەم ئاکۆ کەمال، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سەیدسادق بە 964ی وت، “بەهۆی هەورە برووسکە و شۆڕتی کارەبا، ماوەی رابردوو گرفت بۆ ترافیکەکان دروست بووە، هەرکاتێکیش ئەو گرفتە دروست ببێت، راستەوخۆ دەبێت بەشی ئەندازە هەست بە چاککردنەوەی، ئەوەش کاتی دەوێت”.

ترافیکەکان نە کارەبای مۆلیدەیان هەیە و نە لە وزەی خۆر سوود دەبینن، ئەگەر کارەبای نیشتمانیی هەبێت کار دەکەن، ئەگەریش نەبێ کار ناکەن، “بۆیە لەلای زۆرێک لە دانیشتووانی قەزاکە روون نەبووەتەوە و کە هەندێک کات، کار نەکردنی ترافیکەکان پەیوەندی بە نەبوونی کارەبای نیشتمانییەوە هەیە”، بەڕێوەبەرەکەی هاتوچۆ ئەمەی پشتڕاست کردەوە.

بەهۆی فراوانییەوە، قەزاکە پێویستی بە هەبوونی ترافیکی دیکە هەیە، بەڵام بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزاکە وتی، “دەستخستنی ترافیکی نوێ گوژمەی دەوێت، هەر سێتی ترافیکێک بە سێ دەفتەر دۆلارە، ئەوەش پێویستی بە دەرخستەیە”، ئەو داوای کرد، خەڵکی قەزاکە پابەندی هێما و ئاماژەکانی ترافیک بن و بیپارێزن.

سایلۆی سەیدسادق خشتەی وەرگرتنی گەنمی ناوچەکانی بڵاوکر...

سایلۆی سەیدسادق خشتەی وەرگرتنی گەنمی ناوچەکانی بڵاوکردەوە

خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەکۆڵان و بەردەم ماڵەکانی سەیدسادق ...

خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەکۆڵان و بەردەم ماڵەکانی سەیدسادق کۆبووەتەوە