چوار حاجین

تەرمی ئەو حاجیانەی لە ئەنبار بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا گەڕیندرانەوە سلێمانی

دیلان محەمەد جەزا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت حاجیان لە رومادی وەرگەڕا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژنێکیش بریندارە بەهۆی رووداوەکەوە، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکانیان گەیەندرایەوە سلێمانی.

قاسم حەسەن برای یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستدا بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سۆشیاڵ میدیاوە زانیویانە براکەی و دوو هاوسەرەکەی توشی رووداوەی هاتوچۆ بوون.

باسی لەوەکرد، براکەی و دوو ژنەکەی و هاوڕێیەکی و ژنەکەی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا بوون و توشی رووداوی هاتوچۆ بوون.

ئەوەی خستەڕوو، یەکێک لە ژنەکانی براکەی لە ژیاندا ماوە و ئێستا لە بەشی چاودێری چڕە و کەس کاریان چونەتە روومادی بۆلای.

پێداچوونەوە: توانا نەقی