هەواڵەکان
رووداوە هاتوچۆکانی ئەمڕۆ بێ قوربانی دەرنەچوون و ئینتەرنێتیش نامێنێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ رووداوی هاتوچۆی زۆر روویانداوە و بێ بەڵاو قوربانیش دەرنەچوون، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگاى رومادى ئۆتۆمبێلێکى تایبەتی حاجیانى هەرێم، کە خەڵکى سلێمانین، لە کاتى گەرانەوەیان لە سعودیە، وەرگەڕاوە و چوار حاجی گیانیان لەدەستداوە سەرچاوەیەک لە تەندروستى رومادى بە 964ـى وت، ئەو چوار حاجیەی گیانیان لەدەستداوە دوو ژن و دوو پیاون”.
به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له دوو یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ى كه‌ناراوەكانى ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، نموونه‌ى پشكنینى DNA له كه‌سوكارى قوربانیان له هه‌ولێر و ئیداره‌ى راپه‌ڕین وه‌رگیراوه بۆئه‌وه‌ى كارئاسان بێت بۆ ناسینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كانیان.
سبەینێ 23.6.2023 رۆژی پۆلی 12ـەکانە و ئیتر خۆیان و هیمەتیان تاقیکردنەوەکانیان دەست پێدەکات لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی
تاقیکردنەوەکان بەجۆرێکە لە بەشی زانستی بە زیندەزانی لە 23.6.2024 دەستپێدەکات و بە فیزیا لە 14.7.2024 کۆتایی دێت و بەشی وێژەییش بە مێژوو دەست پێدەکات و بە جوگرافیا کۆتایی دێت بەهەمان کات.