لە دۆڵی ئالانە هێرش کرایەسەر کەمپەکەیان
شەش پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان برینداربوون
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
هێرش کرایەسەر کەمپی مانەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئاڵانە و شەش پێشمەرگە برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.7.2026 لە دۆڵی ئالانەی قەزای خەلیفان هێرش کراوەتە سەرمان و شەش پێشمەرگە برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دەنگەکان، هیرشەکە بە موشەک بووە، هەرچەندە تا ئێستاش لەوە دڵنیا نیین، بە هێرشەکەش دەورووبەری کەمپەکە ئاگریگرتووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری