پێنج بریندار هەیە

ئۆتۆمبێلێکى حاجیانى هەرێم وەرگەڕا

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، ئۆتۆمبێلێکى حاجیانى هەرێم لە کاتى گەڕانەوەیان لە سعودیە، لە رومادى وەرگەڕا و پێنج لە حاجییەکان بریندارن.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە تەندروستی ئەنبار بە 964ـى وت، رووداوەکە لە سنووری شارى روومادى روویداوە کە بووەتە هۆى برینداربوونى پێنج حاجى.

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، حاجیەکان خەڵکى سلێمانین و بۆ نەخۆشخانەى فێرکارى روومادى گواستراونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائێستا 25 حاجى هەرێمى کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە کە 24یان لەوکەسانەن کە بە ڤیزاى ساڵى گەشتى سعودیەیان کردووە.