فیستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوكڤێلا بە فیلمێكی كوردی دەستپێدەكات
964+
کوردستان ئەحمەد
فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی دوکڤێلا لە بەلجیكا بە بەڵگەفیلمێکی سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کورد، دەستپێدەكات.
بەڵگەفیلمەکە بەناوی “جوانی شاراوەی عێراق”ـە، تێیدا باس لە لەتیف ئەلعانی و بەرهەمەکانی دەکات کە وێنەی زۆری لە باشووری کوردستان گرتووە.
دوکڤێلا بە گرنگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلم لە بەلجیکا دەناسرێت و لە شاری لۆڤین لە 22-30ـی ئازاری 2023 بەڕێوەدەچێت.
سەهیم عومەر دەرهێنەری بەڵگەفیلمەكە بە تۆڕی 964ی راگەیاند “ئەمە یەکێک لەو فێستیڤاڵانەیە کە براوەی فیلمی لیژنەی دادوەری، دەچێتە لیستی درێژی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی ئۆسکار”.
فیلمەکە لە 2020 لە بەغداد و چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان وێنەگیراوە و ساڵێک دوای وێنەگرتنی، ئەو فۆتۆگرافەرە کۆچی دوایی کردووە، هەروەها بەرهەمهێنانی پێنج ساڵی خایاندووە.
لەتیف ئەلعانی، لە 18 تشرینی دووەمی 2021 لە تەمەنی 89 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەغداد کۆچی دواییکرد.