ره‌وشی كه‌شوهه‌وا

له‌ باره‌ی گه‌رماوه‌ هیچ هه‌واڵی خۆش نییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

داتا و پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا راگه‌یاندرا، هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌رما له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا نییه‌.
به‌شی پێشبینیی كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی كوردستان، زانیارییه‌كانی له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ شه‌پۆڵی ئه‌و گه‌رمایه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، كه‌م ببێته‌وه‌.

پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ
کەش: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەوری جیاجیا
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرایى با: مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کیلۆمه‌تر/كاتژمێر
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کیلۆمه‌تر.

به‌رزترین پلەکانی گەرما بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌:
هەولێر: 45
سلێمانی: 42
دهۆک: 43
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 44
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 47