شەوى جەژن روویدا

 ئەنجامدەرى تەقینەوەکەى خورماتوو دەستگیرکرا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن بەشی ھەواڵگری و پۆلیسی خورماتووەوە، ئەو کەسە دەستگیرکرا کە شەوی جەژن تەقینەوەى لەناو بازاڕى خورماتوو ئەنجامدا.

تەقینەوەکە لە رێگەى بۆمبى چێنراوەوە ئەنجامدرا و 5 کەس بریندار بوون

عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتوو بە964ـی وت، “شەوی رابردوو لەهەڵمەتێکی گەڕان و چڕی هێزەکانی پۆلیس و هەواڵگری و فەوجی حەوتی فریاکەوتنی خورماتوو، بەپشت بەستن بەکامێراکانی چاودێری کەسێکیان لەگەڕەکی عەسکەری قەزاکە دەستگیرکرد کە دەستی هەبوە لە تەقینەوەکەی شەوی جەژنی قورباندا”.

“ئەو کەسەی دەستگیرکراوە خەڵکی ناحیەی سلێمان بەگە و لەنەتەوەی عەرەبە و ئێستا نیشتەجێی گەڕەکی عەسکەری خورماتووە، دواى دەستگیرکردنى رەوانەی بەشی هەواڵگر کراوەو لەژێر لێکولێنەوەی چڕدایە”، عەمید حوسێن واى وت.

شەوی 15.6.2024 کە دەکاتە شەوی جەژنی قوربان لەکاتی سەرقاڵی هاوڵاتیان لە ناو بازاڕی گەورەی خورماتوودا، بۆمبێکی چێندراو تەقیەوەو بووە هۆی برینداربونی پێنج هاوڵاتی کە سێ لەو هاوڵاتیانە تائێستا باری تەندروستیان ناجێگیرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی خورماتوو بەرزبووەوە

ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی خورماتوو بەرزبووەوە