سێ کەس بریندار بوون
لە دوزخورماتوو تەقینەوە روویدا
964+
سیروان خورشید -دوزخورماتوو
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە ناو بازاڕی دوزخورماتوو تەقینەوە روویداوە.
تەقینەوەکە پێدەچێت لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووبێت و لە ناوەڕاستی بازاڕی قەزاکە بووە.
زانیاری هات
پەیامنێری 964 چووتە شوێنی تەقینەوەکە و رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس کە ژنێک و پیاوێک و منداڵێکن بریندار بوون و زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.
عەمید حسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە 964ـی وت، بۆمبێکی چێندراو بووە لەناو خۆڵ و خاشاکی کۆتایی بازاڕی قەزاکە دانراوە، لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە و تا ئێستا نازانن کێ ئەو بۆمبەی داناوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی